وان
ئه‌مڕۆ پێنجه‌مین رێوڕه‌سمی ئاینی له كلێسای ئاقدهمار له ده‌ریاچه‌ی وان لەرێگای وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزار و كلتوری توركیا به‌رێوه‌ده‌چێ.
ئاماده‌كاریه‌كانی به‌رێوه‌بردنی رێوره‌سمی ئاینی له كلێسای ئاقدهمار له دورگه‌ی ئاقدهمار كه ده‌كه‌وێته ده‌ریاچه‌ی وان به‌كۆتا هاتووه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته پێنجه‌مین رێوڕه‌سمی ئاینی ئه‌و كلێسا ئه‌رمه‌نییه كه هه‌موو ساڵێ جارێك ئه‌نجام ده‌درێت.
رێوڕه‌سمه‌كه سه‌عات 10:30ی ئه‌مڕۆ به‌یانی ده‌ستپێده‌كات و له لایه‌ن سهركلێسای ئه‌رمه‌نیه‌كانی توركیا، ئارام ئهتاشیان به‌رێوه‌ده‌چێ كه تیایدا چه‌ندەها به‌رپرسی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی تیایدا به‌شداری ده‌كه‌ن و هه‌ر له زووه‌وه گه‌یشتنه دورگه‌ی كلێساكه.
چاوه‌رێش ده‌كرێ تیمێكی مۆسیقا كۆنسێرتێك پێشكه‌ش بكات و پاشان پیاوانی ئاینی به‌شداری له خوانی برایه‌تی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناوچه‌كه بكه‌ن كه له لایه‌ن شارۆچكه‌ی گه‌واش رێكخراوه.