به‌عشیقه
وه‌زیری پێشووتری پێشمه‌رگه و به‌رپرسی ئێستای میحوه‌ری به‌عشیقه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نه‌ینه‌وای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه. له دیدارێكی ئاژانسی ئانادۆڵو باس له‌ره‌وشی ئاسایشی سنوورهكهو شه‌ڕی نێوان چه‌كدارانی داعش و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات.
له سه‌نگه‌ری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌نزیك چیای زه‌ردك به‌رپرسی میحوه‌ری به‌عشیقه بۆ په‌یامنێری ئائانادۆڵو قسه‌ی كرد و سه‌ره‌تا باسی له هێرشه‌كانی رۆژی هه‌یینی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرد بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش و گوتی "توانیومانه 10 كیلۆمه‌تر پێشڕه‌وی بكه‌ین له سه‌ر چیای زه‌ردك داعش له‌و سنووره بشكێنین".
گوتیشی: "داعشه‌كان خۆكوژن، له‌راستیدا ئه‌وان تا نه‌كوژرێن سه‌نگه‌ر چۆڵ ناكه‌ن، وا تێگه‌یشتوون پاش كوژرانیان ده‌ڕۆنه به‌هه‌شت به‌ڵام وه‌ك زانینی شه‌ڕ زۆر شاره‌زانین".
سه‌باره‌ت به رێژه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌سنووری به‌عشیقه و ده‌ورووبه‌ری حه‌میده فه‌ندی ده‌ڵێ: "رێژه‌یه‌كی زۆر چه‌كداران له‌ناوچه‌كه هه‌یه، خه‌ڵكێكی زۆری عه‌ره‌بیش هاوكاریان ده‌كه‌ن".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی میحوه‌ری به‌عشیقه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، باس له توانای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كا، له‌ڕووی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و ده‌ڵێ: "وه‌كو چه‌كدارانی داعش چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیمان به‌ده‌سته‌وه نی یه، ئه‌و چه‌كانه‌ی به‌ده‌ستمانه‌وه‌یه هی سه‌رده‌می پێشووه".
له‌باره‌ی چه‌كی نوێ بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه حه‌میده فه‌ندی گوتی "تا ئێستا ئێمه چه‌كی نوێمان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتوه. ئه‌و چه‌كانه‌ی پێمانه هه‌ر ئه‌وه‌یه كه‌پێشتر پێمان بووه".
حه‌میده فه‌ندی له كابینه‌ی پێنجی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زیری پێشمه‌رگه‌بووه. یه‌كیكه له‌و پێشمه‌رگه و كادیره دێرینه‌كان له ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان كاری كردوه.
ئه‌و له‌باره‌ی یه‌ك خستنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌هه‌رێمی كوردستان، پێیوایه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ناتوانێ له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا هێزه‌كان یه‌ك بخا‌و چیتر پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن حزبه كوردییه‌كانه‌وه، ئاراسته نه‌كرێن.
حه‌میده ئه‌فه‌ندی به په‌یامنێری ئانادۆڵوی گوت "زه‌حمه‌ته وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بتوانێ له‌و ماوه‌ی باس ده‌كرێ هێزه‌كان یه‌ك بخات. پێشمه‌رگه رێك ده‌كه‌وێ، به‌ڵام حزبه‌كان رێك ناكه‌ون".
وه‌زیری پێشووتری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، گوتیشی "بۆچوونی حزبه‌كان جیاوازن، هه‌ركه‌س بۆخۆی هه‌وڵ ده‌دا ئه‌گه‌ر ئه‌وان رێك بكه‌ون و یه‌ك ئامانجیان هه‌بێ، پرۆسه‌كه به‌وشێوه سه‌خت نیه، كه ئێمه پێمانوابێ گه‌یشتۆته بن به‌ست و چاره‌سه‌ر ناكرێ".