ئورفا
شەڕی نێوان هێزەكانی پێشمه‌رگه و یه‌په‌گه لە لایەک له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش لە لایەکی دیکە لە شاری كۆبانێ بەردەوامە. كە زیاتر لە سێ مانگەدرێژەی هەیە.
هه‌رچه‌نده جارجار شه‌ڕه‌كه گەرموگۆڕ ده‌بێت و سست ده‌بێته‌وه، به‌ڵام له‌ناو كۆڵانه‌كانی شاری كۆبانێ به به‌رده‌وامی ده‌نگی ته‌قه ده‌بیسترێت.
لە بەیانی ئەمڕۆوە هێزەكانی پێشمه‌رگه و یه‌په‌گه له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش بە چەكی سووك تەقە لە یەكتر دەكەن و دەنگی شەڕ و پێكدادان لە ناوچەی پرسووس لەسەر سنووری تورکیا دەبیسترێت.
بەهۆی بوونی ته‌م و مژێكی زۆر له كۆبانێ، مەودای بینین كورت بووەته‌وه.
لە لایەكی دیكەوە فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بە فەرماندەیی ئەمریكا، بۆ دۆزینەوەی شوێنی بنکەکانی چه‌كدارانی داعش و بۆردومان كردنیان، لەسەر ئاسمانی شاری كۆبانێ دەسووڕێنەوە.
هه‌روه‌ها هێزە سەربازییەكانی توركیا لەسەر سنوور رێوشوێنی توندی ئەمنییان گرتووتەبەر.