Rewa Mahmood Hasan
31 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2023
سلێمانی - AA
بە هۆی نالەباری کەشوهەواوە دەوامی ناوەندەكانی خوێندن لە پارێزگای هەڵەبجە راگیرا.
بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە، دەوامی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە ناوەندەكانی خوێندن لە پارێزگاکە راگیرا و كرا بە پشوو.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە "بەهۆی نالەباریی كەشوهەواوه، دەوامی پاشنیوەڕوانی ئەمڕۆ لە تەواوی ناوەندەكانی خوێندن راگیراوه".
ئەمە لەکاتێکدایە کە پێشتر بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هۆشداری دابوو لە هاتنی شەپۆلێکی بەفر و بارانی بەلێزمە کە لە هەندێک ناوچە دەیکاتە لافاو و رەهێڵە.