ئیسماعیل حەقی تورونچ بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دەدوێت
ئیسماعیل حەقی تورونچ : "دەمەوێت دوایین هەناسەم لە جێگەکەمدا نا، بەڵکو لە شوێنێک کە کاردەکەین لە ئۆگەندا یان لە شوێنێک لە مەنگۆلیا، لەوسەری جیهان لە کاتێکدا کە هاوکاریی پێشکەش دەکەین، دڵی ستەملێکراوێک خۆش دەکەین، لەو کاتەدا دوایین هەناسەم بدەم".
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
جێگری سەرۆکی گشتیی مانگی سووری تورکی، ئیسماعیل حەقی تورونچ، رایگەیاند "دەمەوێت دوایین هەناسەم لە جێگەکەمدا نا، بەڵکو لە شوێنێک کە کاردەکەین لە ئۆگەندا یان لە شوێنێک لە مەنگۆلیا، لەوسەری جیهان لە کاتێکدا کە هاوکاریی پێشکەش دەکەین، دڵی ستەملێکراوێک خۆش دەکەین، لەو کاتەدا دوایین هەناسەم بدەم".
ئیسماعیل حەقی تورونچ کە ماوەی ٤٠ ساڵە لە زۆر دەستە و کۆمەڵەی نیشتمانیی و نێودەوڵەتییدا چالاکانە کاردەکات و هاوکاریی مرۆیی گەیاندووەتە زیاتر لە ١٠٠ وڵات لە سەرانسەری جیهان لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لە پەرەپێدانی چالاکییەکانی لە بواری هاوکارییە مرۆییەکان، ئەو رووداوانەی لەو ماوەی کارکردنیدا بەسەریدا هاتوون و ئامۆژگارییەکانی بۆ ئەو کەسانە کرد کە ئارەزووی کاری خۆبەخشی دەکەن.
تورونچ تیشكی خستەسەر ئەوەی تورکیا لە رێگەی دامەزراوە حکوومییەکان و دەستە و کۆمەڵەکانەوە هاوکاریی گەیاندووەتە سەرجەم ئەو وڵاتانەی تووشی هەریەک لە کێشە و کارەساتە سرووشتییەکانی وەک، لافاو، بوومەلەرزە، تسونامی، وشکەساڵی و برسێتیی بوونەتەوە و رایگەیاند:
"تا ئێستا، هەمیشە بە لۆجیکی هاوکارییکردنی ستەملێکراو، بێ گوێدانە ئایین، رەگەز، نەژاد و زمان کارمان کردووە. بۆ ئەوە ناڕۆین کە بڵێین 'ئەگەر بێت و من هاوکاریی بکەم، لەبەرامبەردا شتێک لەو مرۆڤانە وەردەگرم'. هیچ دامەزراوەیەک کە هاوکاریی مرۆیی دەبەخشێتەوە، ئەجێندایەکی نهێنیی نییە. بۆ هەر شوێنێک چووبین، کاردانەوەی ئەرێنیمان نیشاندراوە. لەوە دڵنیان کە ئێمە لەوانی دیکە جیاوازین. به‌داخه‌وه بینیم دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی رۆژئاوا له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی بازرگانی و شتی دیكه چوونه ئه‌و شوێنانه. بینیم كه مرۆڤ و منداڵان كه له دۆخێكی سه‌ختدا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن له لایه‌ن دامه‌زراوه خێرخوازییه‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌وه بۆ ئامانجی خراپ به‌كارهێنران".
ئیسماعیل حه‌قی تورونچ راگه‌یاند، خۆبه‌خشانی چالاكییه مرۆییه‌كانی ئه‌و وڵاتانه هه‌ستێكی بێ وێنه‌یان هه‌بووه و دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ توركیا، پڕۆژه‌ی نوێیان ئاماده‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه.
تورونچ راشیگه‌یاند كه ده‌یه‌وێت هه‌موو ته‌مه‌نی بۆ یارمه‌تیدانی مرۆڤه‌كان ته‌رخان بكات و له‌باره‌ی هه‌ستی خۆبه‌خشه‌كانه‌وه به‌م جۆره دوا:
"من چوومه‌ته 106 وڵات. خۆزگه ته‌مه‌نم به‌شیده‌كرد و ده‌چوونه وڵاته‌كانی دیكه و یارمه‌تیی مرۆڤه‌كانی دیكه‌شم ده‌دا. چێژم له‌و وه‌رگرتووه. خۆبه‌خشان له‌به‌ر باران، به‌فر، له‌نێو قوڕ و رێگای سه‌خت، له چیاكانی كشمیر، له مه‌كسیك، پاكستان، دارستانه‌كانی ئیندۆنێزیا، له‌ژێر گولـله‌بارانی سۆماڵ و له سووریا كه نازانن كه‌ی بۆمبێك به‌سه‌ریاندا ده‌كه‌وێته خواره‌وه، كارده‌كه‌ن. ئومێد ده‌كه‌ین كه هه‌ندێكجار زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی ئه‌وان كه ئێمه‌ی گریاندووه و گریانی ئه‌وان ئێمه‌ی گریاندووه، له دواڕۆژدا رزگارمان بكات و ئه‌مانه رێكه‌وت نین".