Gamze Türkoğlu Oğuz
13 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2023
ئەنقەرە - AA
یەکەمین فڕۆکەی تورکیا کە هاوکاریی مرۆیی هەڵگرتووە بۆ هاووڵاتیانی مەدەنی غەززە، لە میسر نیشتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس-ی مانگی سووری تورکییدا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە فڕۆکەکە ئەو کۆمەک و هاوکارییانەی هەڵگرتووە کە بە پشتیوانی هاووڵاتیانی تورکیا بۆ غەززە کۆکراوەتەوە.
فڕۆکە سەربازییەکە بە هاریکاریی وەزارەتی بەرگریی تورکیا و سەرۆکایەتی ئیدارەی دۆخی لەناکاو کۆمەک و هاوکاری دەگەیەنێت بە هاوولاتیانی غەززە.