İbrahim Erikan
24 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2019
ئادانا - AA
به‌هۆی باو و بۆرانه‌وه، ئه‌مڕۆ له ته‌واوی قوتابخانه‌كانی چوار شارۆچكه‌ی سه‌ربه ناوه‌ندی ئادانا پشوو راگه‌یه‌ندرا.
پارێزگاری ئادانا، مه‌حمود ده‌میرتاش له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی له‌وه كرد كه به‌هۆی باو و بۆرانه‌وه، ئه‌مڕۆ له باخچه‌كانی ساوایان، قوتابخانه‌كانی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی و ناوه‌ندی له شارۆچكه‌كانی چوكوركۆڤا، سه‌یهان، یوره‌غیر و ساریچام كرایه پشوو.
مەحمود ده‌میرتاش ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌هۆی زانیاری له‌باره‌ی درێژه‌كێشانی باو و بۆرانه‌كه بڕیاری پشووه‌كه‌یان راگه‌یاندووه.