Doğa Kırmızıoğlu
13 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
به هۆی په‌تای جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، ته‌واوی ئه‌و یارییانه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو له لیگی پاڵه‌وانێتیه‌كانی تۆپی پێی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا (یوفا) و خولی ئەورووپا ئه‌نجامده‌درێن، دواخران.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن یوفاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه كراوه كه به له‌به‌رچاوگرتنی خێرا بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له ئه‌ورووپا، یارییه‌كانی خولی ١٦ی پاڵه‌وانێتیه‌كانی لیگی ئه‌ورووپا كه بڕیاربوو ١٧-١٨ی ئادار ئه‌نجامبدرێن، له‌گه‌ڵ یارییه‌كانی لیگی ئه‌ورووپا كه ١٩ی ئادار به‌ڕێوه‌ده‌چن دواخراون.
له لایه‌كی دیكه‌وه، یارییه‌كانی لیگی گه‌نجانی یوفای هه‌فته‌ی داهاتوو، له‌گه‌ڵ راكێشانی تیروپشك بۆ یارییه‌كانی چاره‌ك و نیوه‌ی كۆتایی لیگی پاڵه‌وانێتیه‌كانی یوفا و لیگی ئه‌ورووپا كه‌٢٠ی ئادار به‌ڕێوه‌ده‌چوون بۆ كاتێكی داهاتوو دواخران.
ئه‌وه‌یش راگه‌یه‌ندرا كه واده‌ی ئه‌نجامدانی یارییه‌كان دواتر دیاری ده‌كرێن.