ئەنقەرە - AA
سبەی شەو دووەم بەهێزترین پاڵەوانییەتیەکانی تۆپی پێ لە ئەورووپا، خولی ئەورووپا بە بەڕێوەچوونی یارییەکانی گەڕی ١٦ دەست پێ دەکاتەوە.
گالاتاسارای کە تاکە یانەی خولی تورکییە نوێنەرایەتی تورکیا لە خولەکەدا دەکات، ١٠ی ئادار کاتژمێر ٢٣:٠٠ بە کاتی ئیستانبوڵ دەبێتە میوانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی.
لەم قۆناغەی پاڵەوانییەتییەکە یانەی سپارتاک مۆسکۆی رووسی کە بڕیار وابوو بەرامبەر بە یانەی لایپزیگ-ی ئەڵمانی یاری بکات بەهۆی هەڵپەساردنی یارییەکانی بە بڕیاری "FIFA" و "UEFA" لە خولەکە دوورخرایەوە، بەمەش یانە ئەڵمانییەکە بەبێ ئەنجامدانی یارییەکە دەچێتە قۆناغی دواتر.
خشتەی یارییەکان بەم شێوەیە دەبێت:
سبەی چوارشەممە:
٢٠:٤٥ پۆرتۆ (پورتوگال) - ئۆلیمپیان لیۆن (فەڕەنسا)
٢٠:٤٥ ریال بێتیس (ئیسپانیا) - ئینتراخت فرانکفۆرت (ئەڵمانیا)
پێنجشەمە ١٠ی ئادار:
٢٣:٠٠ سێڤیلیا (ئیسپانیا) - وێست هام یونایتد (ئینگلتەرا)
٢٣:٠٠ ڕێنجەرز (سکۆتلاند) - رێد ستار بەلگراد (سربیا)
٢٣:٠٠ براگا (پورتوگال) - مۆناکۆ (فەڕەنسا)
٢٣:٠٠ ئاتالانتا (ئیتاڵیا) - بایر لیڤەرکوزن (ئەڵمانیا)
٢٣:٠٠ بارسێلۆنا (ئیسپانیا) - گالاتاسارای (تورکیا)