Fatih Erel
04 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2022
ئیستانبوڵ - AA
لە یاریی قۆناغی پێش کۆتاییی خولی ئەورووپا لیڤەرپوول له ڤیاڕیال-ی بردەوە و گەیشتە قۆناغی کۆتایی.
لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی خولی ئەورووپا ناسراو بە (Europa League)، یانەی ڤیاڕیال-ی ئیسپانی و لیڤەرپوول-ی ئینگلیزی لە یاریگای لا سیرامیکا رووبەڕووی یەک بوونەوە.
یانەی خاوەن یاریگا، ڤیاڕیال هەر لە خولەکی سێی دەستپێکی یارییەکە لە رێگەی یاریزان بۆلایی دیا پێشکەوت. چەند خولەکێک بەر لە تەواوبوونی نیوەی یەکەم (لە خولەکی ٤١) ڤیاڕیال گۆڵی دووەمی لە رێگەی یاریزانی فەڕەنسی، فرانسیس کۆکلین تۆمار کرد و ئەنجامی یارییەکەی لە نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ٢-سفر لە بەرەوەندی خۆی کۆتایی پێهێنا.
لە کاتێکدا لە یاری چووندا لیڤەرپوول بە ئەنجامی ٢-سفر بردنەوەی تۆمار کردبوو، لە نیوەی دووەم ریتمی یارییەکە گۆڕا و هەردوو یانەکە هەوڵی پێشکەوتنیان دا.
لە خولەکی ٦٢ی نیوەی دووەمی یارییەکەدا یاریزان فابینیۆ ئەنجامی یارییەکەی لە بەرژەوەندی لیڤەرپوول بۆ ٢-١ گۆڕی. چەند خولەکێک دواتر (لە خولەکی ٦٧) یانە ئینگلیزییەکە لەرێگەی یاریزان لویس دیاز وەڵامی دوو گۆڵەکەی ڤیاڕیال-ی دایەوە و ئەنجامەکەی بۆ ٢-٢ یەکسان کردەوە.
لە خولەکی ٧٤یشدا یاریزان سادیۆ مانی گۆڵی پێشکەوتنی بۆ لیڤەرپوول تۆمارکرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٣-٢ لە بەرژەوەندی لیڤەرپوول کۆتایی پێهات.
بەم شێوەیەش یانە ئینگیزییەکە توانی به ڕیمۆنتادا له ڤیاڕیال بباتەوە و خۆی بگەیەنێتە قۆناغی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.
- ئەمڕۆ دووەم یانەی یاری کۆتایی خولەکە دیار دەکەوێت
یانەی ریال مەدرید کە لە یاری چووندا بە ئەنجامی ٤-٣ توشی شکست هاتبوو، ئەمڕۆ لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میانداری یانەی مانچستەر ستی دەکات. براوەی ئەم یارییە لە یاری کۆتایی لەگەڵ لیڤەرپوول یاری دەکات.
ریال مەدرید کە خاوەن زۆرترین نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپایە (١٣ جار)، ئەمڕۆ کاتژمێر ٢٢:٠٠ لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ رووبەڕووی مانچستەر ستی ئینگلیزی دەبێتەوە.
بەهۆی جەنگی رووسیا و ئۆکراینا یاری کۆتایی کە بڕیار وابوو لە شاری سەنت پیتەرزبورگ-ی رووسیا بەرێوەبچێت، گوازرایەوە بۆ پاریس-ی پایتەختی فەرەنسا.