پاڵەوانێتی جیهانیی بۆکسێنی ئافرەتان
لە پاڵەوانێتی جیهانیی بۆکسێنی ئافرەتاندا کە بە میوانداری تورکیا بەڕێوەدەچێت، وەرزشوانی تورکیا، عائیشە چاغریر لە کێشی ٤٨ کیلۆگرامدا گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی و میدالیای برۆنزی مسۆگەر کرد.
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
لە پاڵەوانێتی جیهانیی بۆکسێنی ئافرەتاندا کە لەلایەن یەکێتیی بۆکسێنی نێودەوڵەتییەوە رێکخراوە و بەمیوانداری تورکیا بەڕێوەدەچێت، وەرزشوانی تورکیا، عائیشە چاغریر لە کێشی ٤٨ کیلۆگرامدا گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی و میدالیای برۆنزی مسۆگەر کرد.
لە هەشتەمین رۆژی پاڵەوانێتیەکەدا کە لە دامەزراوەکانی وەرزش و لاوانی باشاکشەهیر بەڕێوچوو لە چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتیەکەدا، عائیشە چاغریر لە کێشی ٤٨ کیلۆگرامیدا رووبەڕووی وەرشوانی ئینگلیزی، دێمی-جادی رێسزتان بووەوە.
چاغریر کە گێمی یەکەمی بە ئەنجامی ٥-٠ بردەوە لە گێمی دووەمیشدا ٤-١ بەردەوام بوو لە سەرکەوتن، گێمی سێیەمی بە ئەنجامی ٤-١ تەواو کرد و گێمی چوارەمیشی بە ئەنجامی ٥-٠ بردەوە و گەیشتە یاریی پێش کۆتایی.
عائیشە چاغریر کە بەدەستهێنانی میدالیای برۆنزی دەستەبەر کردووە، رۆژی چوارشەممە ١٨ی ئایار لە یاریی پێش کۆتاییدا رووبەڕووی ئالدانا فلۆرێنسیای لۆپێز-ی ئەرجەنتینی دەبێتەوە.