Roma
رۆما- AA
لە ٣٧مین هەفتەی خولی تۆپی پێی ئیتاڵیا (Serie A)دا، یانەی ئینتەر میلان بە ئەنجامی ٣-١ سەرکەوت بەسەر یانەی کالیاری.
ئینتەر میلان کە لە هەوڵی بەدەستهێنانی نازناوی سێری ئادایە، بووە میوانی یانەی کالیاری و لە خولەکی ٢٥دا، یاریزان ماتیوۆ دارمیان گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی ئینتەر میلان تۆمار کرد.
لە خولەکی ٥١دا، یاریزان لاوتارۆ مارتینێز گۆڵی دووەمی بۆ هەمان یانە تۆمار کرد.
دوای تەنها سێ خولەک یاریزان چارالامپۆس لیکۆگیانیس، گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی کالیاری تۆمار کرد.
لە خولەکی ٨٤دا، یاریزان لاوتارۆ مارتینێز گۆڵێکی دیکەی تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٣-١ کۆتایی هات.
بەم ئەنجامەش یانەی ئینتەر میلان ژمارەی خاڵەکانی بۆ ٨١ خاڵ بەرزکردەوە و بە جیاوازی دوو خاڵ لە دوای یانەی ئەی سی میلان لە ریزبەندی دووەمی سێری ئادایە، کۆتا هەلیشی بۆ بەدەستهێنانی ریزبەندی یەکەم لە هەفتەی داهاتوودا یەکلایی دەبێتەوە.
لە بەرامبەریشدا یانەی کالیاری ژمارەی خاڵەکانی لە ٢٩ خاڵدا مایەوە و لەئێستادا هەموو هەوڵێکی یانەکە بۆ ئەوەیە کە لە سێری ئادا بمێنێتەوە کە لە لیستەکەدا ریزبەندی ١٨ی هەیە، ئەنجامی هەوڵەکانیشی بۆ مانەوە هەفتەی داهاتوو ئاشکرا دەبێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن