قاھیرە
ئەشرەف عەبدوڵا، بریکاری وەزیری ناوخۆی میسر، لە دیدارێکی تەلەڤزیۆنی لەگەڵ سی بی سی رایگەیاند: لەمەودا ھاندەرانی ھیچ تیپێکی وڵاتی میسر ناتوانن لە یارییەکانی خولی تۆپی پێی میسر و یارییەکانی پاڵەوانێتیی ئەفریقا ئامادەبن. ئەوە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆیە و تا کۆتایی ئەمساڵ کاری پێدەکرێ.
ئەو بڕیارە دوای چەندین پشێوی و ئاڵۆزیی بە تایبەت هاندەرانی یانەی زەمالک کە دوای یارییەک چەندین مۆلۆتۆفیان هاوێشتبووە بەرامبەرانیان.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.