Mutlu Demirtaştan
11 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2023
ئیستانبوڵ-AA
دوای ئه‌وه‌ی له‌میانی یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگدا به ئه‌نجامی ١-٠ له یانه‌ی ئینته‌رمیلانی ئیتاڵی برده‌وه، مانچێسته‌رسیتی ئینگلیزیی بووه خاوه‌نی جامه‌كه.
له خوله‌كی ٥٨ی یارییه‌كه‌دا ئینته‌رمیلان له‌رێگه‌ی بێرناردۆ سیلڤاوه، له تۆماركردنی گۆڵ نزیكبوویه‌وه به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
له خوله‌كی ٦٨دا یانه‌ی مانچێسته‌رسیتی توانی ببێته خاوه‌نی تاكه گۆڵی یارییه‌كه. ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی تۆپێك گه‌یشته به‌ر پێیه‌كانی رۆدری كه له هێڵی به‌رگریی ئینته‌ر ده‌رچووبوو، ئه‌ویش توانی گۆڵی پێ تۆماربكات. ئه‌نجامی یارییه‌كه بووه ١-٠.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له خوله‌كی ٧١دا ئینته‌ر جارێكی دیكه مه‌ترسی درووستكرد به‌ڵام نه‌یتوانی تۆپه‌كه بگه‌یه‌نێته تۆڕی گۆڵی سیتی.
له خوله‌كی ٧٨دا جارێكی دیكه یانه‌ی مانچێسته‌رسیتی له تۆماركردنی گۆڵ نزیكبوویه‌وه به‌ڵام گۆڵپارێزی یانه‌ی ئینته‌ر، ئاندرێ ئۆنانا توانی تۆپه‌كه بگرێت.
به‌وشێوه‌یه‌ش یانه‌ی مانچێسته‌رسیتی توانی به ئه‌نجامی ١-٠ یارییه‌كه بباته‌وه و بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوویدا ببێته پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ.