ئه‌نقه‌ره-AA
له‌میانی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی ١١ی پرێمیه‌رلیگدا لیڤه‌رپوڵ به ئه‌نجامی ١-٠ له‌نێو یاریگای خۆیدا له یانه‌ی مانچێسته‌رسیتی برده‌وه.
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو، له یاریگای ئانفیڵد بووه میوانی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ.
گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه بێ گۆڵ كۆتاییهات و له خوله‌كی ٧٦ی گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌دا، لیڤه‌رپوڵ به گۆڵێكی ئه‌ستێره‌ی میسری، محه‌مه‌د سه‌ڵاح توانی به ئه‌نجامی ١-٠ یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ، یۆرگن كلۆپ دوای ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی نیشاندا له‌به‌رامبه‌ر فاوڵێك كه به‌رامبه‌ر سه‌ڵاح ئه‌نجامدرا، له خوله‌كی ٨٦دا كارتی سووری وه‌رگرت.
به‌و ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی مانچێسته‌رسیتی تووشی یه‌كه‌م شكستی ئه‌م وه‌رزه‌ی هات و به ٢٣ خاڵه‌وه له پله‌ی دووه‌مدا مایه‌وه. هاوكات لیڤه‌رپوڵ به ١٣ خاڵ بۆ پله‌ی هه‌شته‌می پرێمیه‌رلیگ سه‌ركه‌وت.