هه‌ولێر - AA
لە خولی ئیسپانیا، ریال مەدرید بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک کلاسیکۆی لە به‌رشه‌لۆنه‌ی بردەوە و پێشەنگی ریزبەندی لێ وەرگرت.
لە ھەفتەی نۆیەمی خولی پلە یەکی تۆپی پێی ئیسپانیا و لە کلاسیکۆدا، ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، میوانداری به‌رشه‌لۆنه‌ی گەورەترین رکابەری مێژوویی خۆی کرد و یارییەکەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە یەک گۆڵ بردەوە.
یانه‌ی ریاڵ مەدریدی خاوەن یاریگا و ھاندەر، بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە یەک گۆڵ یارییەکەی بردەوە و گۆڵەکانیشی لە خولەکەکانی ١٢، ٣٥ و ٩١ لەلایەن یاریزانان کەریم بنزیمە، فیدریکۆ ڤاڵڤێردی و رۆدریگۆ گۆیسەوە تۆمار کرا.
هاوكات گۆڵەکەی به‌رشه‌لۆنه لەلایەن یاریزان فیران تۆرێس لە خولەکی ٨٣دا تۆمار کرا.
بەپێی ئەو ئەنجامە، ریال مەدرید، کە تا ئێستا توشی شکست نەبووە لەم وەرزەی لا لیگادا، بە کۆکردنەوەی ٢٥ خاڵ سەرکەوتنی بۆ پێشەنگی ریزبەندی بەدەستھێنا و به‌رشه‌لۆنه‌ش بە ٢٢ خاڵ بۆ پلەی دووەم دابەزی کە بۆ یەکەم جاربوو لەم وەرزەی خولەکەدا توشی شکست بێت.
له جیهاندا ژماره‌یه‌كی زۆر له هانده‌ران به دیار یارییه‌كانی تۆپێ به گشتی و نێوان ریال مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه به تایبه‌تی داده‌نیشن و لێكدانه‌وه‌ی جیاواز و پێشبینی بۆ یارییه‌كان ده‌كه‌ن.
له شه‌قامی ئیسكانی شاری هه‌ولێر، ئه‌م جۆره پێشبینی و دانیشتنه مێژوویه‌كی كۆنی هه‌یه و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی یارییه‌كه‌دا، ژماره‌یه‌كی زۆر له هانده‌ران ده‌ڕژێنه شه‌قامه‌كه و زۆرجاریش له‌میانی ئه‌نجامی یارییه‌كه‌دا، گرژی له نێوان هانده‌رانی هه‌ردوو یانه دروست ده‌بێت.
ئه‌مشه‌ویش له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی یارییه‌كه، گرژی له نێوان هانده‌رانی هه‌ردوولا له شه‌قامی ئیسكانی شاری هه‌ولێر دروست بوو به‌جۆرێك هانده‌رانی هه‌ردوولا ده‌به‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌یان ده‌گرته یه‌كتر و هێزه ئه‌منییه‌كان توانییان رێگری له ته‌شه‌نه‌كردنی گرژییه‌كان بگرن.