Hüseyin Burak Demirer
30 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2022
ئەنقەرە - AA
خانمە تێنسزانی ئەمریکی، سیرینا ویلیامز کە لە دوایین پاڵەوانێتی تێنسی گراند سلامی ئەم وەرزەدا، توانی شەشەمین نازناو بەدەست بهێنێت لە پاڵەوانێتی تێنسی کراوەی ئەمریکا دوای بردنەوەی لە خانمە تێنسزانی مۆنتینیگرۆیی، دانکا کڤینیچ بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێ بەرامبەر، گەیشتە قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتییەکە.
لە یەکەم رۆژی پاڵەوانێتییەکە کە لە شاری نیویۆرک بەڕێوەچوو، سیرینا ویلیامز کە لە پلەی ٦٠٥ی پۆلێنبەندی ئافرەتاندایە لە قۆناغی یەکەمی پاڵەوانێتییەکەدا، رووبەڕووی خانمە تێنسزان، دانکا کڤینیچ بووەوە.
ویلیامزی تەمەن ٤٠ ساڵان کە بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێ بەرامبەر یارییەکەی بردەوە، بڕیار وایە لە قۆناغی دووەمدا، بەرامبەر بە خانمەتێنسزانی ئەستۆنی، ئانێت کۆنتاڤیت یاریی بکات.
هەروەها هەریەک لە خانمە تێنسزانان، لەیلا فێرناندێز، ئۆنس جابر و مادیسۆن کیس دوای بردنەوەیان لە رکابەرەکانیان، خۆیان گەیاندە قۆناغی دواتر.
- لە قۆناغی یەکەمدا یاریزانان تسیتسیپاس و فریتز نەیانتوانی سەربکەون
دانیال ئیلاهی گالان کە لە پلەی ٩٤ی ریزبەندی جیهانی پیاواندایە، بە ئەنجامی ٣-١ کۆمەڵە لە ستێفانۆس تسیتسیپاس-ی بردەوە.
ئەنجامێکی دیکەی چاوەڕوان نەکراو لە یاریی نێوان براندۆن هۆڵت و رکابەرەکەی بوو تۆمارکرا، کاتێك هۆڵت توانی بە ئەنجامی ٣-١ کۆمەلە لە تایلۆر فریتز بباتەوە. ئەنجامی کۆمەڵەکان بەم شێوەیە بوو (٦-٧، ٧-٦، ٦-٣، ٦-٤).
لە یارییەکی دیکەدا، پابلۆ کارێنۆ-بوستا، یاریزان دۆمینیك تیم-ی لە پاڵەوانێتتەکە دوورخستەوە دوای ئەوەی توانی بە ئەنجامی سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک یارییەکەی لێ بباتەوە.
هەروەها هەریەک لە یاریزانان، فیلیکس ئاوگەر-ئەلیاسیم و ئەلێکس دی میناور و نیک کیرجیۆس-یش گەیشنە قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتییەکە.