Yunus Kaymaz,Muhammet Ali Kemal
19 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2018
ئیستانبوڵ - AA
یاریزانی کرواتی یانەی میلانی ئیتاڵی، ئیڤان سترینیچ بەهۆی ئەو کێشانەی لە دڵیدا، بۆ ماوەیەک لە یارییکردن دووردەکەوێتەوە.
لە راگەیەنراوێکدا کە لەلایەن یانەی میلانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، لە کاتی پشکنینەکاندا دەرکەوتووە کە یاریزانی هێڵی بەرگریی، ئیڤان سترینیچی تەمەن ٣١ ساڵ کێشەی لە دڵیدا هەیە و هەربۆیە بۆ ماوەیەک لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
سترینیچ کە لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەشداریی مۆندیالی ٢٠١٨ی رووسیای کردبوو لە مانگی تەمووزدا لە یانەی سامپەدۆریاوە پەیوەندیی بە یانەی میلانەوە کردبوو.