Muhammet Ali Kemal
17 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2017
ئه‌نقه‌ره- AA
له ناوه‌ندی یه‌کێتیی تۆپی پێی ئه‌ورووپا له شاری نیۆنی سویسرا، له تیروپشکێکدا ئه‌و یانانه ده‌رکه‌وتن که له قۆناغی چاره‌گی کۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کاندا رووبه‌ڕووی یه‌کتر ده‌بنه‌وه.
یارییه‌کانی چوونی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی رۆژانی 11 و 12ی نیسان و یارییه‌کانی گه‌ڕانه‌وه رۆژانی 18 و 19ی هه‌مان مانگ ئه‌نجام ده‌درێن. یارییه‌کانی چوونی قۆناغی نیوه‌ی کۆتاییش رۆژانی 2 و3ی ئایار و یارییه‌کانی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌مان قۆناغ رۆژانی 9 و 10ی ئایار به‌ڕێوه‌ده‌چن. وا بڕیاره یاریی کۆتایی خوله‌که رۆژی 3ی حوزه‌یران له یاریگای نیشتمانیی له کاردیف سازبکرێت.
یارییه‌کانی چاره‌کی کۆتایی خولی ئه‌ورووپا، به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌یه:
ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید - لیسته‌ر سیتی
بروسیا دۆرتمۆند - مۆناکۆ
بایرن میونخ - ریاڵ مه‌درید
یوڤێنتوس - بارسێلۆنا