Yunus Kaymaz
19 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2021
ئیستانبوڵ - AA
تیروپشکی سێیەمین خولی هەڵاوێرکردنی وەرزی ٢٠٢١-٢٠٢٢ی هەڵبژاردەکانی یەکێتیی ئەورووپا بۆ تۆپی پێ یوفا ئەنجامدرا.
راکێشانی تیروپشکەکە کە لە ناوەندی گشتیی یوفا لە شاری نیۆن لە سویسرا بەڕێوەچوو، یارییەکان دیاریی کران.
ئەگەر گەلەتەسەرای لە دووەمین خولی یاری هەڵاوێرکردنی لیگی پاڵەوانێتی یوفادا بەر یانەی ئایندھۆڤن-ی هۆڵەندا بکەوێت، ئەوا لە سێیەمین خولی هەڵاوێرکردنی لیگی ئەورووپا یوفادا رووبەڕووی سانت جۆنستۆن-ی نوێنەری سکۆتلاند دەبێتەوە.
یەکەم یارییەکانی سێیەمین خولی هەڵاوێرکردنەکە لە پێنجی ئابدا، ئەنجام دەدرێن و یارییەکانی دووبارە هاوتاکردنەوەش لە ١٢ی ئابدا، ئەنجام دەدرێن.
یارییەکان بەو شێوەیە بەڕێوەچوو:
- رێگای پاڵەوانێتی
دینامۆ زاگراب (کرواتیا) / ئۆمۆنۆیا (کۆماری قوبرسی یۆنانی) - لیگیا وارشۆ (پۆڵەندا) / فلۆرا تالین (ئیستۆنیا)
مورا (سلۆڤینیا) / لودۆگۆرێتس (بولگاریا) - فیرینکڤارۆس (هەنگاریا) / زالگیریس ڤیلنیوس (لیتوانیا)
کایرات ئالماتی (کازاخستان) / رێدستار (سربیا) - ئالاشکیرت (ئەرمینیا) / شێریف تیراسپۆل (مۆڵدۆڤا)
لینکۆڵن رێد ئیمپس (جەبەل تاریق) / سی ئێف ئاڕ کلوج (رۆمانیا) - براتیسلاڤا (سلۆڤاکیا) / یۆنگ بۆیس (سویسرا)
ئۆڵۆمپیاکۆس (یۆنان) / نێفتچی پی ئێف کەی (ئازەربایجان) - مالمۆ (سوید) / ئێج جەی کەی هێڵسنکی (فینلاند)
- رێگای سەرەکی
يابلونتس (چیک) - سێلتیک ئێف سی (سکۆتلاند)
راپید ڤین (نەمسا) / سپارتا پراگ (چیک) - ئانۆرتسیس فاماگوستا (کۆماری قوبرسی یۆنانی)
ئایندھۆڤن (هۆڵەندا) / گەلەتەسەرای - سانت جۆنستۆن (سکۆتلاند)