Yunus Kaymaz
31 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2022
ئیستانبوڵ - AA
یانەی بایەرن میونخ بە ئەنجامی ٥-۳ بەسەر یانەی لایپزیک-دا سەرکەوت.
رووبەڕووبوونەوەی نێوان ئەو دوو یانە ئەڵمانییە لە یاریگای "رێد بوڵ"ی شاری لایپزیک، بەڕێوەچوو.
گۆڵەکانی یانەی بایەرن میونخ لەلایەن یاریزانان، جەمال موسیالا، سادیۆ مانێ، بنجامین پاڤارد، سێرگ گنابری و لێرۆی سانێوە تۆمار کران.
لە بەرامبەریشدا یاریزان مارسێل هالستنبێرگ کە بۆ یەکەم جار لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئەورووپا دەرکەوت، لەگەڵ هەریەکە لە کریستۆفەر نکونکو و دانی ئۆلمۆ، گۆڵەکانی یانەی لایپزیک-یان تۆمار کرد.