Eren Beksaç
25 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2022
جاکوڤا – AA
٧١ەمین پێشبڕکێی کولتووریی خۆهەڵدانە ناو رووبار لەسەر پردی شیڤان لە شاری جاکوڤا لە کۆسۆڤۆ بەڕێوەچوو.
پێشبڕکێکە کە لەلایەن یانەی "Bridge Divers" بۆ خۆهەڵدانە ناو ئاو بە هەماهەنگی لەگەڵ شارەوانیی شاری جاکوڤا ئەنجام درا، سەدان کەس ئامادەی نمایشەکە بوون.

لەسەر ئەم پردەوە کە لە سەدەی ١٨ دروستکراوە و دوای جەنگیی جیهانیی یەکەم بەتەواوی داڕووخا و دواتر بونیادنرایەوە؛ زیاتر لە ٢٠ وەرزشوانی کۆسۆڤۆ لە بەرزایی ٢٢ مەترەوە خۆیان هەڵدایە ناو رووباری سپیی قووڵ.
شکێلزێن گۆپی توانی پلەی یەکەمی پێشبڕکێکە بەدەست بهێنێت و ناسیب کراسنیکی و بلێدار مۆرینایش پلەی دووەم و سێیەمیان بەدەست هێنا.
لە کاتێکدا ئەم پێشبڕکێیە لە ١٩٥٤ەوە تا سەرهەڵدانی جەنگ لە کۆسۆڤۆ لە ١٩٩٧ بەبێ ناوبڕ بەردەوام بوو، دوای چەند ساڵێک لە راگرتنی لە ٢٠١٤ەوە دیسانەوە دەستکرایەوە بە ئەنجامدانی.
