Emre Doğan
20 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2022
بەلگراد - AA
سبەی لە بەلگرادی پایتەختی سربیا پاڵەوانی وەرزی رابردوو، ئەنادۆڵو ئیفێس و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
ئانادۆڵو ئیفێس، کە لە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکدا بە ئەنجامی ٧٤-٧٧ خاڵ لە یانەی ئۆڵۆمپیاکۆسی یۆنانی بردەوە، هەروەها یانەی ریال مەدرید کە بە ئەنجامی ٨٣-٨٦ خاڵ سەرکەوتنی بەسەر بەرشەلۆنەدا تۆمار کرد، رکابەری یەکتر دەکەن بۆ بەدەست هێنانی جامەکە.
بڕیار وایە یارییەکە سبەی کاتژمێر هەشتی ئێوارە لە ستارک ئارێنا دەست پێ بکات و بە شێوەی راستەوخۆ لە کەناڵی BeIN Sports پەخش بکرێت.
- یارییەکە بە ٤٠ەمین رووبەڕووبوونەوەی نێوان ئانادۆڵو ئیفێس و ریاڵ مەدرید دادەنرێت لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا
ئەنادۆڵو ئیفێس و ریال مەدرید کە رکابەری یەکتر دەکەن بۆ بردنەوەی گەورەترین نازناوی یاری باسکە لەسەر ئاستی ئەورووپا، بۆ ٤٠ەمین جار لە جامی یۆرۆپا لیگی THY رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
لە كۆی ٣٩ یاریی نێوانیاندا، ئەنادۆڵو ئیفێس ١٣ یاریی بردووەتەوە و ریاڵ مەدریدیش ٢٦ یاریی بردووەتەوە.
ئەنادۆڵو ئیفێس لەم وەرزەدا لە ئیستانبوڵ بە ئەنجامی ٩٠-٩٣ لە یانەی ریال مەدریدی بردبووەوە. هەروەها لەو یاری کە لە ئیسپانیا ئەنجامدرا، یانەی شاهانە، ریال مەدرید بە ئەنجامی ٦٩-٨٢ سەرکەوتنی بەدەستهێنابوو.
بڕیاریش وایە سبەی کاتژمێر پێنجی دەمەوئێوارە، بەرشەلۆنە لە یاری دیاری کردنی پلەی سێیەمدا رووبەڕووی ئۆڵۆمپیاکۆس ببێتەوە.