Yunus Kaymaz
23 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2022
ئیستانبوڵ - AA
درێسی مەشقکردنی یاریزانی ناوداری پێشووی یانەی لۆس ئەنجلۆس لاکیرس لە هاوبەندی نیشتمانیی تۆپی باسکەی ئەمریکا (NBA)، کۆبی بریانت لە زیادکردنێکی ئاشکرادا فرۆشرا.
بەگوێرەی هەواڵێکی میدیاکانی بەریتانیا، ئەو درێسەی یاریزان کۆبی بریانت کە لە ساڵی ٢٠٠٦دا بەرلە یاریکردن بەرامبەر یانەی تۆرۆنتۆ راپتۆرس پۆشیبووی، بە ٢٧٧ هەزار و ٢٠٠ دۆلار فرۆشرا.
میدیاکان ئاشکرایان کرد کڕیاری درێسەکە هەوادارێکی یاریزانی ناوبراو بووە بە ناوی دەڤید کۆهلەر کە خولیای کۆکردنەوەی جلوبەرگ و کەرستەکانی یاریزانەکە بووە.
کۆبی بریانت کە لەگەڵ یانەی لۆس ئەنجلۆس لاکیرس خاوەن پێنج نازناوی (NBA) بوو و ١٨ جار بە باشترین یاریزان هەڵبژێردرابوو، دوو ساڵ لەمەوبەر بەهۆی رووداوی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەر لە تەمەنی ٤١ ساڵیدا گیانی لەدەست دا.
کۆبی بریانت دوای تۆمارکردنی ٨١ خاڵ لە یاری نێوان یانەکەی بەرامبەر بە یانەی تۆرۆنتۆ راپتۆرس لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٦ توانی ژمارەی پێوانەیی تۆمار بکات.