Şenhan Bolelli
19 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2022
سێڤیلیا -AA
لە میانی یاریی کۆتایی جامی خولی ئەورووپا، یانەکانی ئاینتراخت فرانکفورتی ئەڵمانی و یانەی رانجەرزی سکۆتلاندی رووبەڕووی یەک بوونەوە.
لە خولەکی ٥٧ی یارییەکەدا، یاریزان جۆ ئاربیۆ گۆڵێکی بۆ یانەی رانجەرز تۆمار کرد، دواتر لە خولەکی ٦٩دا، یاریزان رافائێل بۆرێ گۆڵێکی بۆ یانەی ئاینتراخت فرانکفورت تۆمار کرد و کاتی ئاسایی یارییەکە بە ئەنجامی ١-١ کۆتایی هات.
بۆ یەکلایی کردنەوەی ئەنجامەکە، یارییەکە کرایە لێدانی یەکلاییکەرەوە و بە ئەنجامی ٦-٥ یانەی ئاینتراخت فرانکفورت بووە براوەی یارییەکە و جامەکەی بەدەست هێنا.
بەم ئەنجامەش یانە ئەڵمانییەکە لە دوای ٤٢ ساڵ بۆ جاری سێیەم جامی یانە پلە یەکەکانی ئەورووپای بەدەست هێنا، دوو جامەکەی دیکەش تایبەت بوون بە وەرزی ١٩٦٦-١٩٦٧ و ١٩٧٩- ١٩٨٠.