Emre Doğan
26 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2022
دۆحە - AA
لەمیانی یارییەکانی مۆندیالی قەتەر ٢٠٢٢دا، ئیسپانیا و ئەڵمانیا رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
یارییەکە کە لە یاریگای ئەلبەیت بەڕێوە دەچێت، کاتژمێر ٢٢:٠٠ بەکاتی هەرێمی کوردستان بە فیکەی ناوبژیوانی هۆڵەندی، دانی ماکێلی دەست پێدەکات.
لە گەڕی یەکەمی یارییەکاندا، بردنەوەی ئیسپانیا لە کۆستاریکا بە ئەنجامی ٧-٠ بوو بە دەستپێکێکی باش. لە بەرامبەردا ئەڵمانیا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بە هەڵبژاردەی ژاپۆن دۆڕا.
ئیسپانیا و ئەڵمانیا لە مێژووی مۆندیالدا پێشتر چوار جار رووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە. لەکاتێکدا ئەڵمانیا لە دوو یاریدا بردنەوەی تۆمار کردووە، ئیسپانیا لە یارییەکدا سەرکەوتنی بەدەست هێناوە و یارییەکیش بە یەکسانبوون کۆتایی هاتووە.
ئەڵمانیا لە یارییەکانی ساڵی ١٩٦٦ و ١٩٨٢دا لە ئیسپانیای بردەوە. هەرچی هەڵبژاردەی ئیسپانیاشە لە مۆندیالی ساڵی ٢٠١٠دا لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیای بردەوە. لە مۆندیالی ١٩٩٤یشدا هەردوولا یەکسان بوون.