Erkan Tiryaki
07 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2021
تۆکیۆ- AA
لە میانی ئۆڵۆمپیاتەکانی تۆكیۆ ٢٠٢٠دا و کۆتا رکابەری باسکەی کوڕاندا، هه‌ڵبژارده‌ی ئەمریکا بە ئەنجامی ٨٧-٨٢ لە هه‌ڵبژارده‌ی فەڕەنسای بردەوە.
بەم ئەنجامەش ئەمریکا بۆ جاری چوارەمی یەک لە دوای یەک بووە خاوەنی میدالیای زێڕ، کە بریتی بوون لە ئۆڵۆمپیاتی ٢٠٠٨ی پەکین، ٢٠١٢ی لەندەن، ٢٠١٦ی ریۆ و ٢٠٢٠ی تۆکیۆدا.
هەروەها لە مێژووی خۆیدا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكا ١٦ جار بووەتە پاڵەوانی ئۆڵۆمپیاتەکان.
هه‌ڵبژارده‌ی فەڕەنساش بۆ جاری دووەم لە مێژوودا گەیشتە یاری کۆتایی و توانی میدالیای زیو بەدەست بهێنێت.