Yunus Kaymaz
24 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2019

ئیستانبوڵ – AA
به لێدانی یه‌كلاییكه‌ره‌وه له بۆكسوه‌شێنی كوبی، لویس ئۆرتیز له میانی یاری كێشی قورس له كۆنسه‌ی بۆكسێنی جیهانی بۆكسوه‌شێنی ئه‌مریكی، دیۆنتای وایڵده‌ر توانی نازناوی پاڵه‌وانێتی به‌ده‌ست بهێنێت.
یارییه‌كه له شاری لاس ڤێگاس باشووری رۆژئاوای ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو به لێدانی یه‌كلاییكه‌ره‌وه له ئۆرتیز، وایڵده‌ری ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ توانی بۆ ده‌یه‌مین جار نازناوی پاڵه‌وانێتی بباته‌وه.
به‌مجۆره وایڵدر توانی به پێش ئه‌ستێره بۆكسوهشێنهكانی پێشوو مایك تایسۆن، لێننۆكس له‌ویس و جۆی فرایزه‌ر بكه‌وێته‌وه و بگاته ئاستی بۆكسوه‌شێنی ئه‌فسانه‌یی ئه‌مریكا، محه‌مه‌د عه‌لی.
وایڵده‌ر كه له ژیانی بۆكسوهشێنیدا تا ئێستا نه‌دۆڕاوه له كۆی ٤٣ یاریدا، ٤١ لێدانی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ی تۆمار كردووه و ٤٢ جار براوه بووه و جارێكیش له‌گه‌ڵ بۆكسوه‌شێنی بەرامبەری خاڵه‌كانیان وه‌ك و یه‌ك بوون.