Hemın Othman Mohammed
05 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2016
هه‌وادارانی پاڵه‌وانی به‌ناوبانگی بۆكسێنی جیهانی محه‌مه‌د عه‌لی، به لێشاو روویان له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی شاری فۆنیكس كردووه، كه تیایدا محه‌مه‌د عه‌لی كۆچی دوایی كردووه.
شاری فۆنیكسی ئهریزۆنه، كه ماوه‌ی ساڵانێكی زۆره شوێنی ژیانی مجه‌مه‌د عه‌لی-یه كه یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین وهرزشهوانهكانی جیهان، پرسه ده‌گێڕێت.
محه‌مه‌د عه‌لی كه به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستی له هه‌ناسه‌دانیدا، رۆژی پێنجشه‌ممه گواسترابۆوه بۆ نه‌خۆشخانه، ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی له ته‌مه‌نی 74 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
دوای كۆچی دوایی ئه‌و وه‌رزشه‌وانه به‌ناوبانگه، هه‌وادارانی له كاته‌كانی به‌یانی زووه‌وه له به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌كه‌دا كۆبوونه‌وه و وێنه‌ی كۆچكردوویان له خاڵێكی باخچه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌دا هه‌ڵواسی و دەستەگوڵیان دانا و مۆمیان داگیرساند.
هه‌وادارانی محه‌مه‌د عه‌لی، باس له‌وه ده‌كه‌ن كه پاش بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی ئه‌و وه‌رزشوانه به‌ناوبانگه، وه‌ك نیشاندانی رێز هاتوونه‌ته به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌كه و چاوه‌ڕوانن.
بۆب گانڵ، گوته‌بێژی بنەماڵەی محه‌مه‌د عه‌لی، ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه رۆژی هه‌ینی، له شاری لویسڤیڵی ویلایه‌تی كێنتوك كه زێدی محه‌مه‌د عه‌لی-یه پرسه ده‌گێڕن.
باسی له‌وه‌ش كردبوو كه بڕیاره له ناوه‌ندی ئیسلامی له شاری فۆنیكس، كه محه‌مه‌د عه‌لی ماوه‌ی ساڵانێكی زۆری لێی ژیاوه نوێژی مردوو به‌غیابی بخوێنن.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ته‌رمی محه‌مه‌د عه‌لی رۆژی یه‌ك شه‌ممه له نه‌خۆشخانه وه‌ربگیرێته‌وه.