دھوک
خەڵکانی گوندە ئێزدی نشینەکانی ھەردوو پارێزگای دھۆک و نەینەوا خۆشحاڵبوون بەبۆنەی بەسەرکردنەوەیان لەلایەن "گەڕی تاووس" ەوە.
سەرچاوەکانی ناوچەکە باس لەوە دەکەن مەراسیمەکانی (گەڕی تاووس) دەگەرێتەوە بۆ نزیکەی ٩٠٠ ساڵ لەمەوبەر.
ئەو مەراسیمە ساڵی دووجار بەڕێوەدەچێ و چەند ڕۆژێک دەخاینێ. چەند کەسێکی ئایینی تایبەت بەم کارە بە پەیکەرێکی ئاسنینی تاووسەوە گوند بەگوند دەگەڕێن. خەڵکەکەش بەخۆشحاڵیەوە پێشوازیان لێدەکەن.
)پیر زێدو) پیاویکی ئایینی ئێزدیە لەبارەی ئەو مەراسیمە بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند "کۆمەڵێک پیاوی ئێزیدی لەگوندەکان دەگەڕێن و رەمزی تاووسیان پێیە. ئەو تاووسە وەک سیمبولێکی پیرۆزی ئایینی ئێزیدی سەیردەکرێ".
ھەروەھا زێدۆ گوتی "مەبەست لەم سەردانانە ناساندنی زیاتری ئایینی ئیزدییە، بەتایبەتی بۆ گەنجەکان و جیلی نوێ. جگە لەوەش بەھۆی ئەو سەردانانە پەیوەندییەکان توندتر دەبنەوەو خۆشەویستی زیاتردەبێ".
زێدو داوای لە ئێزدیەکان کرد "یەک ڕیزبن، وگرنگی بە ئایینەکەیان بدەن".
حاجی مەقێۆ شارەزا لە بۆنەکانی تاووس بە ئاژانسی ئانادۆڵوی گووت "سەردانەکانی تاووس گرنگییەکی کۆمەڵایەتی تایبەتی ھەیە لەلایەن باوەڕدارانی ئێزدییەوە، چونکە دانیشتوانی گوندەکانی ئێزدی کۆدەکاتەوە، پەیوەندیەکان توندوتۆڵتر دەکات و گیانی ھاوکاری ویەکڕیزیی کۆمەڵایەتی نۆێ دەکاتەوە".
ئایینی ئێزدی پاشماوەی ئایینێکی رۆژھەڵاتیی کۆنە.ئەوانە دەستیان بە چەند داب و نەریتێکی میللەتانی کۆنی عێراقەوە گرتووە.
ئێزدییەکان نزای مەراسیمەکانیان بە زمانی کوردی دەخوێنن.
نزیکەی نیو ملیۆن ئێزدی لە عێراقدا دەژین، زۆربەیان لە پارێزگاکانی دھۆک و نەینەوان. لە دوای شەرەکانی ١٩٩١ و ٢٠٠٣ نزیکەی ٢٠ ھەزار ئیزدی کۆچیان کردووە بۆ ئەورۆپا.