وان
بەڕێوەبەرایەی کەلتوور و گەشتوگوزاری شاری وان لە لێدوانێکی چاپەمەنیدا بڵاویکردەوە بۆ ئەوەی ناوی کڵێسای ئاخدەمار لە دوورگەی ئاخدەمار دهریاچهی وان کە ساڵی ٩١٥ تا ٩٢١ لە سەر ناوی خاچی پیرۆر بە بڕیاری شا ڤاسپوراکانی یەکەم و لە لایەن گانیکەوە دروستکراوە و بخرێته ناو لیستی میراسی جیھانییەوە، شاندێكی بهڕێوهبهرایهتیهكه سهردانی وهزارهتی كهلتور و گهشتوگوزاری توركیای كردووه.
لهمبارهوه بەڕێوەبەری کەلتوور و گەشتوگوزاری شاری وان موزەفەر ئاکتوغ بۆ رۆژنامەوانان گوتی: "ئەو کڵێسایە خاوەن شەش لەو ١٠ مەرجەیە کە بۆ ئهو شوێنهوارانه دانراوه كه دهخرێنه ناو لیستی میراسی جیهانی یونسكۆوه."
ئاکتوغ ههروهها گوتی: "پێویستە سەرەتا ئەو کڵێسایە لە لیستی کاتی میراسی جیھانی وەربگیرێ و دواتر نوێنەری ٢١ وڵاتی ئەندامی یونسکۆ لە کۆی گشتی ١٧٥ ئەندام گفتوگۆ لەسەر ئەو مەرجانە بکەن و دواتر بڕیار لەسەر ئەوە دەدرێ کە بە یەکجاری بخرێتە نێو لیستی ھەمیشەیی میراسی جیھانییەوە. لە چوارچێوەی ئەو سەرانەماندا بۆ وەرگرتنی کڵێسای ئاقدەمار، کڵێساکە لەو ١٠ مەرجە، خاوەن شەش مەرجی سەرەکییە، بۆیە چاوەڕوان دەکرێ بە خێرایی بخرێتە نێو لیستی میراسی جیھانییەوە."
ئاکتوغ جەختی لەوە کردەوە کە بۆ وەرگرتنی شوێنێک وەکو میراسی جیھانی ھەبوونی یەک مەرجیش بەسە، بەڵام ئەمە لە کاتێکدایە کە کڵێسای ئاخدەمار لە ١٠ مەرج شەش مەرجی سەرەکی ھەیە.