İrfan Aydoğdu
26 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2020
عه‌نتاب – AA
داربه‌ڕوویه‌كی ناوچه‌ی دوراكڵی سەربە قه‌زای نیزیپ سنووری کارگێڕی پارێزگای عه‌نتاب، ته‌مه‌نی ٢٠٠ ساڵه.
ئه‌م داربه‌ڕووه كه تاكه داربهڕوویهكه له‌نێو دار فستهقهكانی ناوچه‌كه‌دا مابێته‌وه، به‌و كونه گه‌وره‌ی له ناوه‌وه‌ی دروست بووه سه‌رنجی خه‌ڵك بۆی خۆی راده‌كێشێت.
مسته‌فا یڵماز كه خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه‌یه به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه سه‌رده‌مانێك ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری و پرسه له‌ژێر ئه‌و داره‌دا ئه‌نجام ده‌دران و گوتی: "نیوه‌ی داره‌كه به‌هۆی به‌ركه‌وتنی هه‌وره‌بروسكه‌وه سووتاوه. به‌پێی گێڕانه‌وه‌كان مێژووی ئه‌م داره بۆ ٢٠٠ تا ٢٥٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌و كه‌سانه‌ی دێنه ناوچه‌كه‌مان، به بینینی ئه‌و داربه‌ڕووه سه‌رسام ده‌بن".
عه‌نتاب.. داربه‌ڕوویه‌ك ته‌مه‌نی ٢٠٠ ساڵه