سلێمانی
ئێوارەی رۆژی هەینی كچە گۆرانیبێژی كورد رۆژین، لەهۆڵی سلێمانی پاڵاس لە شاری سلێمانی ، كۆنسێرتێكی گۆرانی و موزیكی ساز كرد.
كۆنسێرتەكە بەئامادەبونی دەیان كەس و بە هاوكاریی رێكخراوی ژنانی وان لەژێر ناوی "من وانم .. وانیش منە" بەڕێوە چوو.
رۆژین لە بارەی كۆنسێرتەكەی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئەو كۆنسێرتە كارێكی مرۆڤ دۆستانە و هەنگاوێكی بچووكە بۆ هاوكاری خەڵكی وان ، زۆر خۆشحاڵم ئەگەر بتوانم لەو ڕێگەیەوە هاوكارییەكی بچوكیان بكەم".
ڕۆژین لهبهردهوامی قهسهكانیدا گوتی:"خەڵكی هەرێمی كوردستان تائێستا ئەو چاكەیان لە بەرچاوە كە ساڵی ١٩٩١ لە كاتی ئاوارە بوونیاندا كوردانی توركیا باوەشیان بۆ كردوونەتەوە، بۆیە ئێستا دەیانەوێ بەشێ لەو چاكەیە بدەنەوە و هاریكاری لێقەوماوانی بوومەلەرزەی وان بكەن."