Hemın Othman Mohammed
27 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2016
وان - AA
مامۆستایه‌كی كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كان له زانكۆی ئه‌سفه‌هانی ئێران، به‌ناوی ره‌سوڵ گۆندامی و هاوژینه‌كه‌ی، گاشین رابیعه كه له هه‌مان زانكۆ قوتابی به‌شی ته‌لارسازی و نیگاركێشه، ده‌یانه‌وێت به هونه‌ری رۆشنکردنەوە به رووى جيهاندا بکرێنەوە.
ئەوان کە بۆ گەشت هاتوونەتە وان لە رێی هاورێکانیانەوە هەلی ئەوەیان بۆ دروستبووە کە خۆیان بناسێنن وەک خێزانێکی ئێرانی.
گۆندامی ئاماژە بەوە دەکات دوای ئەو کارانەی کردوویانە لەدیاربەکر داوایان لێکراوە کاری نەخشی سەر دیواری مزگەوتێک بکەن و ئامانجیان لەم کارەش خۆناساندنە بە ئەورووپا.
گۆندامی رایگەیاند کە ٢٥ ساڵە کاری رووناککردنەوە و پەیکەر و هاوشێوەکانی دەکەن و بە سەدان کاریان کردووە .
گاشین هاوشانی گۆندامی هاوسەری چەندین ساڵە سەرقاڵی هەمان کارە و هەوڵی زۆر دەدات بۆ ناساندن و کارکردنی زیاتر.