İsmail Şen,Fevzi Dağ
05 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2020
ئه‌لعه‌زیز - AA
ده‌ریاچه‌ی هه‌زار كه ده‌كه‌وێته قه‌زای سڤیرجه له پارێزگای ئه‌لعه‌زیز، هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵ به دیمه‌نه دڵڕفێنه جیاوازه‌كانی سروشت ده‌خه‌مڵێت و له پاییزیشدا ئاوێته‌بوونی ره‌نگه‌كانی شین، سه‌وز و زه‌رد ناوچه‌كه زیاتر ده‌كه‌نه جێی سه‌رنجی گه‌شتیاران.
ئه‌م ده‌ریاچه‌یه كه ٢٥ كیلۆمه‌تر له شاری ئه‌لعه‌زیزه‌وه دووره، هه‌ر چوار ده‌وری به زنجیره چیایه‌ك ده‌ور دراوه و ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگای ئه‌لعه‌زیز و دیاربه‌كر و چوار وه‌رزی ساڵ گه‌شتیاران رووی تێ ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانیی سیڤریجه، تورگای گوندۆغان به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی رايگه‌یاند "هه‌زار یه‌كێكه له ده‌ریاچه دلڕفێنهكانی ناوچه‌كه‌مان كه خه‌ڵك به‌مه‌به‌ستی دووركه‌وتنه‌وه له جه‌نجاڵی كار و قه‌ره‌باڵغی شار، ساڵ دوانزه‌ی مانگ رووی تێ ده‌كه‌ن".