Muhammed Nuri Erdoğan
01 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2022
ئەنقەرە - AA
دەنگدان لەسەر دیاری کردنی "وێنەی ساڵ"ی ئاژانسی ئانادۆڵو کۆتاییهات.
ئاژانسی ئانادۆڵو، ساڵانە لەهەر سێ بەشی "هەواڵ"، "ژیان" و "وەرزش"، لەسەر ئاستی تورکیا و جیهان "وێنەی ساڵ" هەڵدەبژێرێت، لە دەنگدانی ئەمساڵیشدا ٣١٢ هەزار و ١٣٦ کەس دەنگیان لەسەر ٦٨ وێنە دا.

دەنگدانەکە بە درێژایی مانگی کانوونی یەکەم بەردەوام بوو، لە بەشی وێنەی هەواڵ، وێنەیەکی پەیامنێر، ئایتاچ ئوناڵ بە ناوی "یەکەم ژنەفڕۆکەوانی کۆپتەر" پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
لە بەشی چیرۆکی ژیانیش وێنەیەکی پەیامنێر، عیزەت مازیی پلەی یەکەمی بەدەستھێنا کە ناوی "ئاتماجای ئەمانەتی نەوەکان" بوو و تایبەت بوو بە چیرۆکی سەگێکی راھێنراو لەسەر ھەڵگرتنەوەی مین بەناوی "ئاتماجا" کە لە کاتی ھەڵمەتی چڵە زەیتوون لەگەڵ مولازم، ئەحمەد ئاکداڵ، لە ئەرکدا بووە و لە پەلامارێکی تیرۆریستیدا کە خاوەنەکەی تیایدا شەھیدبووە، ئەویش برینداربووە و لە ئێستاشدا لەگەڵ خێزانی ئاکداڵ دەژی.

هەروەها لە بەشی وێنەی وەرزشیشدا وێنەیەکی پەیامنێر، عەلی ئاتماجا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا کە ناوی "مەتێ گازۆزی پاڵەوان" بوو و تایبەت بوو بە سەرکەوتنی یاریزانی تورک، مەتێ گازۆز لە میانەی پێشبڕکێکانی تیرئەندازی ئۆڵۆمپیاتەکانی تۆکیۆی ٢٠٢٠.
لە هەردوو ماڵپەڕی "aa.com.tr/yilinfotograflari" و "aa.com.tr/photooftheyear" دەتواندرێت ئەنجامی دەنگدان لەسەر وێنەکان بە هەردوو زمانی تورکی و ئینگلیزی ببیندرێت.
