06 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2021
ھەولێر ــ AA
جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەشیر حەداد رایگەیاند کە پێویست بە سازکردنی دانیشتن ناکات بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران.
بەشیر حەداد لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوە داوە کە ئەنجوومەنی نوێنەران لە ٣١ی مانگی ئاداری رابردوودا، وەک ئامادەکاریی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە دەنگی لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی خۆی لە حەوتی ئەم مانگە دابوو و گوتی: "لەبەر ئەوە پێویست بە سازکردنی دانیشتن ناکات بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران".
گوتیشی: "بڕیارەکە سبەی پێنجشەممە، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".