Abdulhameed Husseın Karam
15 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 16 حوزەیران 2022
ھەولێر - AA
دەزگای دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بەھۆی ھەڵەیەکی تەکنیکییەوە درۆنێکی چاودێری ناوخۆیی خۆی بە تاوەرێکی ئینتەرنێتدا کێشاوە".
دەزگای دژەتیرۆری کوردستان لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردەوە کە "ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ کاتژمێر ١:١٧ی پاشنیوەڕۆ لە گوندی گرد جووتیاری سەر بە قەزای عەنکاوەی پارێزگای ھەولێر، درۆنێکی چاودێریی ناوخۆیی بەھۆی ھەڵەیەکی تەکنیکییەوە خۆی بە تاوەرێکی ھێڵی ئینتەرنێتدا دەکێشێت و تێکدەشکێت".
دەزگای دژەتیرۆری کوردستان راشیگەیاندووە "ئەوەی جێی خۆشحاڵییە ھیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووتەوە و ھاونیشتمانیيان دڵنیا دەکەینەوە، کە رووداوەکە ھیچ جێی مەترسیی نییە".