Abdulhameed Husseın Karam
15 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2022
ھەولێر - AA
پاش نیوەرووی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی عەنکاوە درۆنێک کە دیار نییە لەچ شوێنێکەوە ئاراستە کراوە، خۆی بە تاورێکی ئینتەرنێتەوە کێشاوە.
پارێزگاری ھەولێر، ئومێد خۆشناو لە لێدوانێکدا ئەوەی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو پشتراست کردەوە و گوتی: "لە شاروچکەی عەنکاوە درۆنەکە خۆی بە تاوەرێکی ئینتەرنێتەوە کێشاوە کە دەکەوێتە گوندی گرد جووتیاران لە نزیک شارۆچکەکە".
ئۆمێد خۆشناو گوتیشی: "رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە و هێزە ئەمنییەکانیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە".
لە ئێستادا رێکاری ئەمنی توند لە دەوروووبەری شاروچکەی عەنکاوە و فرۆکەخانەی ھەولێر گیراوەتەبەر و فڕۆکە سەربازییەکان چاودێری دۆخەکە دەکەن.