Ozhin jola
10 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2020
کەرکووک - AA
نیوەڕووی دوێنی پێنج شەممە بەدەستڕێژی گولە، ھاووڵاتییەکی عەڕەب بەناوی ع.ع.ح لەناو دوکانەکەی خۆیدا کە نووسینگەی کڕین و فرۆشتنی زەوی ھەیە. لەگەڕەکی یەکی حوزەیران بریندارکرا و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی ئازادی بەھۆی بەرکەوتنی فیشەکەکە بەسەریەوە وسەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.
بەڕێوبەری پۆلیسی نەجدەی کەرکووک، مازن غەریب بە ئاژانسی ئەنادۆڵو رایگەیاند "پەڕاوی لێکۆلینەوە بۆ رووداوەکە کرایەوە بەڵام تائیستا دیار نییە ھۆکاری کوشتنی ئەو ھاوڵاتییە چی بووە".
مازن غەریب راشیگەیاند: "گەڕان بەدوای بکوژەکە بەردەوامە بەڵام تائێستا دەستگیر نەکراوە".
بەپێی ئامارەکانی پۆلیسی کەرکووک لەمانگی حوزەیراندا لەکەرکووک ٩ کردوەی تیرۆریستی ئەنجامدراوە و بەھۆیەوە ٢١ کەس بوونەتە قوربانی کە زۆربەی قوربانییەکان لەھێزی ئەمنی بوون.