Heman Hussein Yaseen
07 نیسان 2025•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2025
هەولێر - AA
کۆنسوڵی گشتی تورکیا لە ھەولێر ئەرمان تۆپچو سەردانی سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران کرد و بابەتە ھەنووکەییەکانییان تاوتوێکرد.
کۆنسوڵخانەی گشتی تورکیا لە ھەولێر بڵاویکردووەتەوە کە کۆنسوڵی گشتی ئارمان تۆپچو سەردانی سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، ئومێد سەباح-ی کردووە و لە کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆیان لەسەر چەند بابەتێکی ھەنووکەیی کردووە.
کۆنسوڵخانەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاماژەی بەوەشکردووە کە کۆبوونەوەکە ھەمەلایەنە بووە و تێیدا بە قووڵی باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پڕۆسەی پێکھێنانی حکوومەتی ھەرێم، ھەروەھا پێشھاتەکانی ناوچەکە بە گشتی کراوە.