Heman Hussein Yaseen
08 نیسان 2025•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2025
هەولێر - AA
بە مەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، پەرلەمانتاری ماردین لە خولی ٢٨ی پەرلەمانی تورکیا لەسەر لیستی ئاک پارتی و ئەندامی کۆمیسیۆنی کشتوکاڵ دارستان بۆ کاروباری گوندەکان، فاروق کلچ پێشوازی لە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران و سەرۆکی لیژنەی دۆستایەتی عێراق لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، جەبار کینانی کرد.
ئامانج لە دیدار و کۆبوونەوەکە پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتە و پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ سێشەممە کۆبوونەوەیەکی فراوان لە ئەنقەرە بەڕێوەبچێت و تێیدا پرسە سیاسییەکان و کاراکردنی کاری لیژنەکانی دۆستایەتی ھەردوو وڵات گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت.