Ekip
03 ئاب 2024•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2024
بەغدا - AA
لە ١٠هەمین ساڵیادی هێرشی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشدا بۆ سەر شنگال و کۆمەڵکوژی ئێزدیيەکاندا، باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدا پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامێکدا کە لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکسی باڵیۆزخانەکەدا بڵاوکراوەتەوە، هاوخەمی بۆ ئەو کارەساتە دووپات کراوەتەوە.
باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدا لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند: "لە ١٠هەمین ساڵیادی ئەو کۆمەڵکوژییەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەرهەق بە کۆمەڵگای ئێزدی لە شنگال ئەنجامیدا، بە ڕێزەوە یادی قوربانیان دەکەینەوە و، بە نیگەرانیی قووڵەوە ئەو ئازارانە وەبیردەهێنینەوە کە کۆمەڵگای ئێزیدی چەشتوویەتی. ئێزدییەکان کە بەهۆی تیرۆری داعشەوە ڕووبەڕووی ستەمی نامرۆڤانە بوونەتەوە و لە ماڵ و حاڵ و زێدی خۆی دەربەدەر بوون، ئەمڕۆش بەدەست تیرۆری پەکەکەوە دەناڵێنن".
لە پەیامەکەیدا باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا پشتیوانی بۆ ئیزیدییەکان دووپات کردەوە و ڕایگەیاند: "لە ساڵیادی ئەم ستەمە گەورەیەدا، پێداگرییمان دووپات دەکەینەوە بۆ پشتیوانی کردن لە کۆمەڵگای ئێزیدی و بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرە تیرۆیزمێک".
هاوکات کونسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر بە هەمان شێوە پەیامەکەی باڵیۆزخانەکەی لە هەژماری خۆیدا بڵاوکردەوە.