Abdulhameed Husseın Karam
10 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2020
ھەولێر - AA
بە بۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران (قەوڵتاس) ی کاکەییەکان کە رێکەوتی ئەمڕۆیە و دوای تەواوبوونی سێ رۆژی بە رۆژووبوونە ، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.
بە پێی ھەوالێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا رایگەیاندووە: "پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی خوشک وبرا کاکەییەکانمان(یارسان) دەکەم بە بۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران".
ھەروەھا لە پەیامەکەیدا ھاتووە: "ھیوادارم جەژنەکەیان لە خۆشی و کامەرانیدا بەسەر ببەن. کاکەییەکان (یارسان) پێکھاتەیەکی رەسەنی نەتەوەی کوردن و لە ژێر سایەی ئەو بەیەکەوەژیانە ئاینی و نەتەوەییەی لە ھەرێمی کوردستان ھەیە ، مافەکانیان پارێزراو دەبێت ".