Abdulhameed Husseın Karam
25 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2020
ھەولێر - AA
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی پێشوازی لە وەزیری بەرگری عێراق نەجاح ئەلشەمەری کرد.
ماڵپەڕی فەرمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە لە دیدارەکەدا ، دوا پەرەسەندن و پێشھاتەکانی بارودۆخی عێراق تاوتوێ کران. جەخت لە سەر گرنگی ھەماھەنگی و ھاوکاری نێوان سوپای عێراق و ھێزی پێشمەرگە کرایەوە بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم .
ھەروەھا سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەداوە کە تیرۆریستانی داعش ئێستا لە چەند ناوچەیەکی عێراق بوونەتە مایەی ھەڕەشەیەکی جیددی بۆ سەر دانیشتووان و پێویستە ھەماھەنگییەکی باشتر لە نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگەدا ھەبێت و بە شێوەیەکی ھاوبەش رووبەڕووی ئەو مەترسییانە ببنەوە بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم .
وەزیری بەرگری عێراق نەجاح ئەلشەمەری وێڕای ستایشکردنی ھێزی پێشمەرگە وەک بەشێک لە سیستەمی بەرگری عێراق کە رۆڵێکی کاریگەری لە تێکشکاندنی داعشدا ھەبووە ، ئامادەییشی بۆ ھەماھەنگی زیاتر لەو بوارەدا دەربڕی.