عێراق

بەغدا.. رێگریکردن لە هێزە ئەمنییەکان بۆ هەڵکوتانە سەر گۆڕەپانی تەحریر

- سەرچاوەیەکی ئەمنی:"خۆپیشاندەرێکی زۆر رێگەیان بە هێزە ئەمنییەکان نەداوە هەڵبکوتنە سەر گۆڕەپانی تەحریر ناوەڕاستی بەغدا".

25.01.2020 - نوێکردنەوە : 26.01.2020
بەغدا.. رێگریکردن لە هێزە ئەمنییەکان بۆ هەڵکوتانە سەر گۆڕەپانی تەحریر

Iraq

بەغدا - AA

سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند کە خۆپیشاندەرێکی زۆر رێگەیان بە هێزە ئەمنییەکان نەداوە هەڵبکوتنە سەر گۆڕەپانی تەحریر ناوەڕاستی بەغدا.

سەرچاوەکە لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "هێزە ئەمنییەکان وەک هەوڵێک بۆ کۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەکان لە گۆڕەپانی خەلانی-یەوە بە ئاراستەی گۆڕەپانی تەحریر ناوەڕاستی بەغدا دەستیان بە جووڵەکردن کردووە".

بە گوتەی سەرچاوەکە سەدان خۆپیشاندەر بەربەستیی مرۆییان دروستکردووە و رێگەیان بە هێزە ئەمنییەکان نەداوە هەڵبکوتنە سەر گۆڕەپانی تەحریر ناوەڕاستی بەغدا.

لای خۆیەوە خۆپیشاندەرێکی گۆڕەپانی تەحریر بە ناوی کەریم ئەسەدی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و گوتی: "هێزە ئەمنییەکان لەمیانی نزیکبوونەوەیان لە گۆڕەپانی تەحریر تەقەیان بە ئاسماندا کردووە بۆ ئەوەی خۆپیشاندەرانی پێ بترسێنن، بەڵام خۆپیشاندەران بەرپەرچی هێزە ئەمنییەکانیان داوەتەوە و رێگەیان پێ نەداون تا لە گۆڕەپانی تەحریر نزیک ببنەوە".

پێشتر فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا رایگەیاندبوو کە سەرجەم رێگەکان لە ناوەڕاستی شاری بەغدا بە رووی هاتووچۆدا کراونەتەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın