Hamit Hüseyin
03 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2019
ھەولێر - AA
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، پێشوازیی لە سکرتێری گشتی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، محەمەدی حاجی مەحموود کرد.
بە پێی ھەوالێکی ماڵپەڕی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سکرتێری گشتی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، محهمهدی حاجی مهحموود له میانی كۆبوونهوهی لهگهڵ سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، مهسرور بارزانی، ئاماژەی بەوە کردووه، خەڵکی کوردستان ئومێدی بە کابینەی نوێی حکوومەت ھەیە و تیشكی خستووهته سهر ئهوهی پشتیوانیی ھەنگاوەکانی حکوومەت دەکەن بۆ گەشەپێدانی ئابووریی ھەرێمی کوردستان.
له بهرامبهردا مەسرور بارزانی جەختی لەوەکردووهتەوە کە پێویستە حکوومەت بە بێ جیاوازیی خزمەتی ھاووڵاتیيانی ھەرێمی کوردستان بکات.
باسی لهوهشكردووه كه هاوكات پێویسته ھاووڵاتیانیش ھاوکاری حکوومەت بن بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە کارنامەکەی جێبەجێ بکات و رایگهیاندووه: "یەکێک لە کارە لە پێشینەکانی حکوومەت گرنگیدانە بە کەرتی کشتوکاڵ و بەرھەمی ناوخۆیی".
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان تیشکی خستووەته سەر گفتوگۆکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا و ئاماژەی بەوەداوه کە گفتوگۆکان بەردەوامن و پێشکەوتن و لەیەکتێگەیشتن ھەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەپێی دەستوور.