Sarmand Hameed
21 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2021
مووسڵ - AA
پارێزگاری نەینەوا، نەجم جبوری بەشداریی کرد لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی وێنەی ساڵی پەیامنێر و وێنەگرانی ئاژانسی ئانادۆڵو بۆ ساڵی ٢٠٢١ و سەیری ٦٧ وێنەی کرد کە لە کۆی ٨٢٥ هەزار وێنەی فۆتۆگرافی لە بوارەکانی هەواڵ، ژیان و وەرزش خراونەتە کێبڕکێکەوە.
پارێزگاری نەینەوا لە بەشی وێنەکانی تایبەت بە وەرزش وێنەیەکی فۆتۆگرافەر دیمتری گۆلبۆڤیچ کە وێنەیەکی یاری تۆپی پێی سویسرا بەرامبەر بە ئیسپانیا ھەڵبژارد کاتێک گۆڵپارێزی ئیسپانی لە چارەگی کۆتایی یارییەکەدا، لە میانی ھێرشێکی بەرامبەردا و تۆپەکە خەریکە چووەتە پشت ھێڵی سپی و بەگۆڵ تۆمارکراوە، بەڵام ھێشتا گۆڵپارێزەکە خەریکە تۆپەکە بھێنێتە دەرەوە.
نەجم جبوری لەبارەی هەڵبژاردنی وێنەکەوە گوتی: "وێڕای ئەوەی تۆپەکە چووەتە ناو گوڵەکەوە، بەڵام گوڵپارێزەکە بێ ئومێد نەبووە و بەهەموو هێز و توانایەوە دەیەوێت کارێک بکات کە ئەستەمە، زۆر سەرسام بووم بەم وێنەیە کە دەرخەری ئەوەیە گوڵپارێزەکە دەیەوێت بێ ئومێدی لەسەر تیپەکە لابدات".
پارێزگاری نەینەوا لە بەشی پێشبڕكێی وێنەکانی تایبەت بە هەواڵ وێنەیەکی فۆتۆگرافەر عەلی جەلەڵڵای ھەڵبژارد کە رۆژی ١٤ی ئایاری ٢٠٢١دا لە رۆژی جەژنی رەمەزان، کاتێک ھێرشێکی ئیسرائیل بۆسەر غەززە ئەنجامدراوە و ئافرەتێکی فەڵەستینی لەبەردەم باڵەخانە رووخاوەکە وەستاوە و دەستەکانی بۆ ئاسمان بەرز کردووەتەوە.
نەجم جبوری لەبارەی هەڵبژاردنی وێنەکەوە گوتی: "ئەم وێنەیە زۆر لە رووداوانە دەچێت کە لە شارەکەم، مووسڵ روویدا بەتایبەت مووسڵی کۆن کە بەهۆی شەڕی دژبە داعشەوە وێران بووە، کە بەهۆی شەڕەوە سەدان و هەزارن کەس لەو ناوچەیە ئاوارە بوون، من نەهامەتییەکانی ئەو خەڵکە دەزانم، سەدان و هەزاران خێزان بەهۆی خاپووربوونی خانووەکانیان لە نەهامەتییدان، لەبەر ئەوەی وێنەکە لە دیمەنەکانی مووسڵ دەچوو، بۆیە ئەو وێنەیەم هەڵبژارد".