وانەبێژان بەردەوامن لە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی
As Sulaymaniyah
سلێمانی - AA
وانەبێژان لە بەشێکی زۆر لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامن لە ئەنجامدانی گردبوونەوەی ناڕەزایەتی و ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی و لەبەردەم نووسینگەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان گردبوونەوە و بۆ ماوەی دوو کاتژمێر رێگای هاتوچۆی پارکی ئازادی-یان بەڕووی هاتوچۆدا داخست.
ئەمڕۆ ١٩ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١ لە شاری سلێمانی و لەبەردەم نووسینگەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستاندا، مامۆستایانی وانەبێژ گردبوونەوەیەکیان ئەنجام دا و داوای دامەزراندنیان کرد.
نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ، کارزان فیزیک لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو راگەیاند "ئێمە وەک مامۆستایانی وانەبێژ بۆ نۆیەمین رۆژ هاتووینەتەوە سەرشەقام و داوای دامەزراندن دەکەین، جارێکی تر بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنمان دووپات کردەوە و رایدەگەیەنین، کاتێک بایکۆت دەشکێنین کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە کردار بڕیار لەسەر دامەزرداندنی مامۆستایانی وانەبێژ بدات".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن