Rewa Mahmood Hasan
29 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2021
سلێمانی-AA
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان، بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگه‌یاند: "ئەوانەی لە نێو یەکێتی دەرکراون، یەک ملیۆن ساڵی دیکە، ناتوانن بێنەوە ناو یەکێتی".
ئەمڕۆ ٢٨ی تشرینی دووهەمی ٢٠٢١ لە شاری سلێمانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان، بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ خوێندکارانی ناڕازی زانکۆ و پەیمانگاکان کۆبوویەوە. لە دوای کۆبوونەوە حه‌وت كاتژمێرییه‌كه‌ی لێدوانی بۆ رۆژنامەوانان دا.
سەرەتا بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند: "له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی من و خوێندكارانی ناڕازی زۆر به راشكاوی گفتوگۆمان له‌سه‌ر كێشه‌كانی خوێندكاران كرد و هه‌وڵده‌ده‌ین به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت كێشه‌ی خوێندكاران چاره‌سه‌ر بكه‌ین".
له‌وه‌ڵامی پرسیاری پهیامنێرێكدا سه‌باره‌ت به‌كوشتنی موراد كانی كورده‌یی و چه‌ند كه‌سێكی دیكه له شه‌وانی رابردوودا، هاوسەرۆکی یەکێتیی رایگه‌یاند: "من وه‌ك خۆم هه‌رگیز له‌گه‌ڵ كوشتن نیم له هه‌ر حزبێك و له‌هه‌ر شوێنێك بێت، بۆیه داوام له‌كاك قوباد كردووه لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماده بكات و بۆمان ده‌ربكه‌وێت هه‌ركه‌سێك به‌نایاسایی كوژراوه به‌دڵنیاییه‌وه ئیجرائاتی خۆمان ده‌كه‌ین".
له‌باره‌ی دۆخی پارێزگای سلێمانیشه‌وه بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو کە "بارودۆخی پارێزگاكه له‌چاو خۆیدا زۆر باشه و هیچ كێشه‌یه‌ك نییه".
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی دۆخی ناوخۆی یەکێتییش دوا و گوتی: "یه‌كێتیی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سه‌ر رێگا راسته‌كه‌ی خۆی، به‌رده‌وامین له رێكاره‌كانی راستكردنه‌وه‌ی حزبه‌كه‌مان و حزبه‌كه‌مان هه‌ڵساوه‌ته‌وه و زیاتریش هه‌ڵده‌ستێته‌وه".
له‌باره‌ی پرسیارێكی دیكه‌ی په‌یامنێران له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی (هاوسەرۆکی لەکارخراوی یەکێتی لاهور جەنگی بورهان و هاوەڵانی) كه له حزب ده‌ركراون، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ئاماژەی بەوە دا کە زۆر به‌روونی رایانگەیاندووە ئه‌وانه ده‌ركراون و هه‌رگیز ناتوانن بێنه‌وه ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و گوتی: "ئەوانەی لە نێو یەکێتیی دەرکراون، یەک ملیۆن ساڵی دیکە، ناتوانن بێنەوە ناو یەکێتیی".